ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٥٥. ئەو کەسەی تای پەرچەمی تۆی گیانە شەوبۆ کردووە
ئەو کەسەی تای پەرچەمی تۆی گیانە شەوبۆ کردووە
نەفرەتی دائیم لە بۆنی خۆشی شەوبۆ کردووە!
بۆ چی تانەم لێ ئەدەی سووچ و گوناهی من چییە
خوا منی پابەندی داوی پەرچەمی تۆ کردووە
پیاوی دانا لەززەتی دنیای نییە خوا ڕۆژی خۆی
هەر نسیبی تاقە نانێک و قومێ دۆ کردووە
شێت نییە ڕووکاتە تاقی گڵ کەمالی بۆ نوێژ
ڕووی نیازی خۆی لە میحرابی دوو ئەبرۆ کردووە

پەراوێز edit