شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەو کەسەی تای پەرچەمی تۆی گیانە شەوبۆ کردووە ئەو کەسەی تای پەرچەمی تۆی گیانە شەوبۆ کردووە نەفرەتی دائیم لە بۆنی خۆشی شەوبۆ کردووە! بۆ چی تانەم لێ ئەدەی سووچ و گوناهی من چییە خوا منی پابەندی داوی پەرچەمی تۆ کردووە پیاوی دانا لەززەتی دنیای نییە خوا ڕۆژی خۆی هەر نسیبی تاقە نانێک و قومێ دۆ کردووە شێت نییە ڕووکاتە تاقی گڵ کەمالی بۆ نوێژ ڕووی نیازی خۆی لە میحرابی دوو ئەبرۆ کردووە ++++++++++++++++++++++