ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٤٣. جەوهەری زاتیت کە بوو بام مەسنەدت باڵا نەبێ
جەوهەری زاتیت کە بوو، بام مەسنەدت باڵا نەبێ
کەوکەبی بەختت لە بورجی عیززەتا پەیدا نەبێ
تیشکی عیرفانت بەسە بۆ کەشفی هەوراز و نشێو
چاوی دڵ بینا بوو با چاوی سەرت بینا نەبێ
لای ئەوەی دانابێ فەرقی گوڵشەن و گوڵخەن نییە
خۆ جەهەننەم حازرە گەر جنة المأوى نەبێ
عیززەت و زیللەت هەموو چەند ڕۆژە خۆ ناکەن دەوام
بەردی ڕەق زۆرە دەبا تۆ دۆشەکەت خارا نەبێ
هەر وەکوو یووسف، کەمالی تۆ بچۆ ناو بیرەوە
چی ئەبێ با مەسکەنت باڵا وەکوو عیسا نەبێ

پەراوێز edit