ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٤٢. توخوا واز بێنە با چەرخی فەلەک هەر دەوری واژوون بێ
توخوا واز بێنە با چەرخی فەلەک هەر دەوری واژوون بێ
کە چونکە دوونە خۆی با پشتیوانی مەردمی دوون بێ
لەبەر بێ ئەقڵییە مەعزووری وا ئاغا بە ماڵ و جاه
بە خاکا ڕۆئەچێ گەر سەروەتت وەک گەنجی قاروون بێ
لە سایەی عاشقی شەیداوە ناوبانگ دەرئەکات مەعشووق
ئەگەر ئەقڵی ببێ لەیلا ئەبێ مەمنوونی مەجنوون بێ
هەموو شیعرێکی بەرجەستەی وەکوو باڵایی دڵدارە
کەمالی لاییقە شیعرت ڕەدیفی قەددی مەوزوون بێ

پەراوێز edit