ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٢٧. ئەی مانگ ئەزانم تۆش دەردەداری
ئەی مانگ ئەزانم تۆش دەردەداری
تۆش هەروەکوو من عاشقی یاری
تۆش شێت و شەیدای نازەنینێکی
عاشق بە باڵای گوڵ جەبینێکی
بەڵام هەق نییە تۆوا شەیدا بی
تۆش هەروەکوو من وێڵ و ڕیسوابی
چونکە تۆ وەک من جێگەت پەست نییە
وەک من یارەکەت دوورەدەست نییە
لەسەر ئاسمانیت بێستوون و بەرز
ئەبینی باڵای یارت بەسەد تەرز
کاتێ ئەچیتە سەر جێگا بۆ خەو
تێرتێر باڵی ئەو ئەبینی بە شەو
زۆر باش تەماشای وردە خاڵ ئەکەی
سەیرانی باخچەی لیمۆی کاڵ ئەکەی
نەک وەکوو منی هەژار و داماو
نابینم دیداری یاری مەستە چاو
کە وا بێ نابێ تۆ وا شەیدا بی
تۆش هەروەکوو من شێت و ڕیسوا بی

پەراوێز edit