ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٢٣. لە حوسنا قەت فەلەک نەیدیوە نابینێ قەرینی تۆ
لە حوسنا قەت فەلەک نەیدیوە نابینێ قەرینی تۆ
خوسووفی بوو قەمەر ئەمشەو کە دی ڕۆژی جەبینی تۆ
بە ئیما چاوەکەت لایدام لە دین وەک شێخەکەی سەنعان
پەنا بەخوا لە دیدەی کافری سیحر ئافەرینی تۆ
سبەینێ زوو کەچاوی کەوت بە لێوی ئاڵی تۆ وەک شێت
بەرۆکی دادڕی خونچە لە ڕەشکی پێکەنینی تۆ
کە کوژراوی برۆتم بۆ بە غەمزە ئەمدەیە بەر تیر
چ بێ ڕەحمیت نیگارا من عەجەب ماوم لە دینی تۆ
شکا بازاڕی قەند و شەکری بەلچیکا لە ناو کوردا
کە نووسیم وەسفی شیرینی دەم و لێو شەککەرینی تۆ
خەلاسی بۆ بەشەر نابێ لە داوی عەشقی تۆ گیانە
مەلەک تەسخیر ئەکا زوڵفی خەمی پڕ پێچ و چینی تۆ
دڵی دەرهات و جارێ هەر نەهاتی بێ وەفا بۆ لای
کەمالی موژدە وا تەرکی گیانی کرد لە قینی تۆ

پەراوێز edit