ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٢١. لە ناو باخا ئەبینم نێرگسی شەهلا ئەبم خۆشحاڵ
لە ناو باخا ئەبینم نێرگسی شەهلا ئەبم خۆشحاڵ
ئەشوبهێ چونکە نێرگس شێوەیی نازی بە چاوی کاڵ
بە یادی ئەو دەم و لێوەت نیگاری نازەنینی من
لە باخا باخەوان خونچەی نەپشکوتووی چنی ئیمساڵ
شە و ڕۆژ بۆ نەبات و قەندی لێوت گیانی شیرینم
دڵی دێوانەکەی من دائیما ئەگری وەکوو منداڵ
لە حەمدی خواوە نابیستم قسەی خەڵک و لەکەس نادوێم
لە دنیادا شوکور زۆر موستەریحم هەم کەڕم هەم لاڵ
بەجێ نیە گیانەکەم بیکەی بەڕەشوەی ئەسپەکەت ئێستا
لە بۆتەی عەشقی تۆدا وا کەمالی بۆتە زیوی قاڵ

پەراوێز edit