ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
پیاوێکی زانا بۆ سەیران و گەشت
ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەگەڕا لە دەشت
تاوسێکی دی جوان و دڵپەسەند
پەڕەکانی خۆی یەک یەک هەڵئەکەند
لە کاری تاوس زۆر سەری سوڕما
وتی ئەی تاوس تۆ بیت و خودا
پەڕەکانی تۆ نایاب و جوانن
بە نرخن لە لای خەڵکی گرانن
هێندە بەنرخە قورئان خوێنەکان
دایئەنێن لە ناو لاپەڕەی قورئان
خوا جوانی کردوویت مەکە ناشوکری
بە ڕاستی یەکجار نەفام و کەری
تاوس ئەمەی بیست بەر بووە گریان
وتی بێ عەقڵ و نەفام و نەزان
داو دانراوە بۆم لە هەموو لا
پەڕە جوانەکان لێم بوونە بەڵا
ڕاوکەران دائیم بۆ کوشتنی من
تیر بە دەستەوە لێم بوون بە دوژمن
ئەم جوانی و نرخە بۆ من بەڵایە
ئەمە کەی لوتفە قەهری خودایە

پەراوێز edit