وتم بە دڵەی هەژار
تۆبە تۆبە هەزار جار
لە عەشقی یاری نازدار
ڕووخۆشە لەگەڵ ئەغیار
لەگەڵ من بە قینەوقار
وا تۆبە ئەکەم ناچار
یار بێ ڕەحمە و غەددارە
هەر مەیلی بە ئازارە
لەگەڵ من جەفاکارە
بەشم دەرد و جەخارە
تۆبە تۆبە هەزار جار
لە عەشقی یاری غەددار
ئەی دڵ وەرە تۆش وەک پیاو
وەکوو پیاوێکی تەواو
بەسە با نەبێ بەد ناو
خۆت دەربهێنە لە داو
تۆش تۆبە کە هەزار جار
لە عەشقی یاری غەددار