ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١١٠. نەبی ئیبراهیم ڕەسوولی ڕەحمان
نەبی ئیبراهیم ڕەسوولی ڕەحمان
نانی نەئەخوارد هەرگیز بێ مێوان
ڕۆژێ لە ڕۆژان نانیان بۆ هێنا
میوانی نەبوو لەگەڵی بخوا
ئەمری کرد بڕۆن پەیدا کەن میوان
هەتا بێت لەگەڵ مندا بخوات نان
چوون بۆیان هێنا پیاوێکی زۆر پیر
لە ڕێوە ئەهات برسی بوو فەقیر
داینا لە لای خۆی دەستیان برد بۆ نان
بسم اللهی نەکرد کابراکەی میوان
ئیبراهیم فەرمووی پێم بڵێ کابرا
بۆچ ناوی خودات تۆ نەبرد ئێستا!
بسم الله شەرتە وەختی نان خواردن
هەتا عەفووت کات یەزادنی مەزن
وتی مەجووسیم، من موسوڵمان نیم
بۆ چی نازانی قوربان کە من چییم!
نەبی ئیبراهیم تووڕە بوو خێرا
میوانی دەرکرد ڕۆیی بۆ سەحرا
دەرحاڵ جبرئیل هات و ئەمری کرد:
ئیبراهیم بۆ چی مێوانت دەرکرد؟ !
حەفتا ساڵ زیادە خوا ڕزقی ئەدا
تۆ بۆ چی ڕۆژێک نانت پێ نەدا؟

پەراوێز edit