ئاڵەکۆک

مەلا حوسێن فانی add_a_photo
فانی دیوانی فانی
٢٧. گەه مەدرەسە و گەه تەکیە گەه
گەه مەدرەسە و گەه تەکیە گەه ج.. دی ئاغاوات
دانیشتووە لە یەک جێگا شارەزایی ئەتوار نییە
لە جەهلی دەشتی هەولێر دڵم ڕووناک و سافە
سەلیقەی ئاوێنەی من بە غەیری ژەنگار نییە
مەرتەبەی ناکەس و هیچ لای ناکەسان بڵندە
بۆیە کە جێگای دڕک غەیری سەر دیوار نییە
تاڵی و شیرینیی قسەم تابعی حاڵی خۆمە
ناڵەیی زیندانیی غەم نەغمەیی گوڵزار نییە
دڵ کە سووتا مەحو بوو فانی چ باکت هەیە
بەردی حادسە با بێ بادەیی سەرشار نییە

پەراوێز edit