گوتم بۆ چی بە ڕەنگی خوێنی نووسیوە موژەت سینگم
گوتی نەقشی شەهیدم وایە گەرچی خۆم سیەه ڕەنگم
سەری تیری موژەت میهمانی سینە و سورمە بۆیێکە
بە چاو بۆی دێنم ئاو و دڵ کەباب و نەغمەیە دەنگم
کە من زۆر بێکەس و بێئاشنامە ڕووحەکەم، بۆچی
لە ڕەغمی دوژمنانم دوو شەمامەت ناخەیە چەنگم؟