شاعیر: فانی کتێب: دیوانی فانی سەرناو: گوتم بۆ چی بە ڕەنگی خوێنی نووسیوە موژەت سینگم گوتم بۆ چی بە ڕەنگی خوێنی نووسیوە موژەت سینگم گوتی نەقشی شەهیدم وایە گەرچی خۆم سیەه ڕەنگم سەری تیری موژەت میهمانی سینە و سورمە بۆیێکە بە چاو بۆی دێنم ئاو و دڵ کەباب و نەغمەیە دەنگم کە من زۆر بێکەس و بێئاشنامە ڕووحەکەم، بۆچی لە ڕەغمی دوژمنانم دوو شەمامەت ناخەیە چەنگم؟ ++++++++++++++++++++++