لە حەسرەت لێوی ئاڵی ئەو نیگاری سوخمە شێرداخە
دڵم یا خوێنە، یاخۆ داخە، کارم ئۆفە یا ئاخە
بە یادی شۆخیی ئەو چاوغەزاڵەی کەبک ڕەفتارە
نەزەرگاهی دڵی دێوانە یا سەحرایە یا شاخە
ئەزانی من شەهیدی غەمزەم ئەی قەبرەڵکەنی دڵسۆز
لە باتی گوڵ لە قەبرا تۆ خودا خارم لە بۆ ڕاخە