ئاڵەکۆک

سەیفولقوزات add_a_photo
سەیفولقوزات دیوانی سەیفولقوزات
١٥. من لە گوڵزاری ئەزەل گیراوی داوی زولفی تۆم
من لە گوڵزاری ئەزەل گیراوی داوی زولفی تۆم
بەس بدە چەرخم لەسەر، بازم! کە تەیری دەستەمۆم
تا سەری زولفت ڕفاندی دڵ لەبۆ نێو ئاوری ڕووت
سۆزشم خوارد و وەکوو ماری سەر ئاور خەم دەخۆم
بۆ تەوافی کەعبەیی کۆی شەمسی دینە، وا حەسەن!
هەر وەکوو مزرەق بە هەر مەرز و دیارێ خول دەخۆم
بۆ تەمای ئاوی بەقا، دڵ کەوتە نێو زوڵماتەوە
دەستی من دامانی زولفت، پێم بڵێ بۆ کوێ بڕۆم؟
قووەتی قەلبم کە تۆی و قووتی ڕۆحم عیشقتە
بۆچ دەبێ باکم لە ماسیوا ببێ، خەم بۆچی بخۆم؟
یۆسفی میسری ویلایەت! ئەی خەلیلی باغی قودس!
ناری نەمروودە دەروون بێ تۆ، دووچاوم بۆتە چۆم
من بەسەر کەوتوومە بەر پێ، زولفی چەوگان بادەوە!
هەر لە تفڵی، من ئەسیری لوعبەتی چەوگان و گۆم

پەراوێز edit