ئاڵەکۆک

مەلا حەسەنی جەوهەری add_a_photo
جەوهەری دیوانی جەوهەری
٩. ئەرێ ئەی پیری شەمزینم ئەرێ ئەی کۆڵەکەی دینم
ئەرێ ئەی پیری شەمزینم، ئەرێ ئەی کۆڵەکەی دینم
ئەرێ ئەی ڕۆحی شیرینم، خودا بمکا بە قوربانت
فەقیر و موستەمەندی تۆم، گرفتاری کەمەندی تۆم
شەو و ڕۆژ دڵ لە بەندی تۆم، خودا بمکا بە قوربانت
ئەتۆ ئەولادی گەیلانی، ئەتۆ شابازی شێخانی
ئەتۆ دەرمانی دەردانی، خودا بمکا بە قوربانت
بە جامی عیشقی تۆ مەستم، لە عیشقی تۆوەیە هەستم
گرفتاری سەر و دەستم، خودا بمکا بە قوربانت
بۆ حاجی سەیید عەبدوڵڵای شەمزینی

پەراوێز edit