ئاڵەکۆک

مەلا حەسەنی جەوهەری add_a_photo
جەوهەری دیوانی جەوهەری
٨. گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ
گوڵی گوڵزاری نەهری هاتە نێو باغ
چرای ساداتی شەمزین هاتە سابڵاغ
موبارەک بێ قودوومی حەزرەتی شێخ
شفایە بۆ نەخۆشی و قەلبی ناساغ
هومایە هاتە نێو ئێمە خودایە
لەنێو لابەی چەقەی کوند و قڕەی زاغ
موسوڵمانان بکەن تۆبەی نەسووحی
بە قەلبێکی سەحیح و بێ درۆ و ساغ
بەبۆنەی هاتنی حاجی سەید عەبدوڵڵای نەهری بۆ سابڵاغ و موکریان

پەراوێز edit