شیعری نەغز و نەسری پڕمەغزت وەکوو ئاوی حەیات
گەینە سەر مردووی دڵم إحیاءُ مِن بَعدِ المَمات
مەزرەعەی ڕووحم وەکوو دەشتی حیجازێ توشنە بوو
توونیەتی لاچوو کە هاتن هەر دوو وەک دیجلە و فوڕات
مەسئەلەی مەشهوورە هەر جارێ دەڵێن خۆشە بەهەشت
موخلیسی تۆم و لە دڵ دەرناچی تا یوم الممات