ئاڵەکۆک

مەلا حەسەنی جەوهەری add_a_photo
جەوهەری دیوانی جەوهەری
٢٤. ئەسمائی شەریفی شەڕەفی عەڕشی بەرینە
ئەسمائی شەریفی شەڕەفی عەڕشی بەرینە
مومتازە لە خەڵک، ئەحمەدە، مەحموودە ئەمینە
تەشبیهی قەدی ڕێک و دلارایی بە چی بکەم
هەر چی کە بڵێم چاترە باڵاتری نینە
یا ڕەب مەکە ئەم سینەمە خاڵی لە خەیاڵی
بێ قیمەتە ئەنگوشتەری خاڵیی لە نگینە
مسەلمانی سولەیمانە دەبێ عوممەری چی بێ
فاڕووقێکە ملبادەری شەیتانی لەعینە
--- حەبەش خادیمی دەرگاهی بیلالی
کەمتر خەدەمی خادیمەکانی شەهی چینە
شەرحی دەرەجەی گەورەییی یارانی چ نادەم
جەووادە، خودادادە، ئەدەب زادە، مەکینە
مێعراجی بە یەک دەم لە شەوی تار و سیادا
سووڕهێنەری سەر بۆ بەشەری واقعبینە
هەر تا دەگەمە خزمەتی، بێ وەقفە براکەم
بەم مەرهەمە ساڕێژی کەم ئەم هەموە برینە
خاکی دەری ئارامی دڵە دائیمە جێی بێ
بێبەش نەبێ بەڵکوو لە عەتای ئەم شەهی چینە
بەم شەوقەوە عەزمی سەفەری مڵکی سەبا کە
قەسدی سەفەری وا بەری عەزمێکی مەتینە
سۆزێکی لە دڵدایە، دڵاوایە، بڵێسەی
پڕشنگەکە لەو نووری درەخشانی مەدینە
شەوقی ئەوە تۆشەی سەفەری جەوهەری هەردەم
ئەو شەوقە حەیاتی منی غەمبار و حەزینە
پەسنی پێغەمبەر

پەراوێز edit