ئاڵەکۆک

ئەدیب add_a_photo
ئەدیب › دیوانی ئەدیب ›
٥. غوڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار
غوڕڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار
چووە ناو دۆزەخییان، ڕووحی مو‌شەڕڕەف بوو بە نار
چوون لە بۆ مەرسیەخوانی، فەلە، ئاخوند و جوهوود
حَشَـرَهُ اللهُ مَعَ فِرْعَوْن و هامان جیوار
ئاغە و هاوسێ دەڵێن: باشە ‌و شایانە کەوا
گوو کەیە گۆڕی هەمیشە، بە شەو و ڕۆژ خەروار
عیسەویی و مووسەویی و ڕەعیە ‌و ئەکڕاد و عەجەم
هەموو تەلعینی دەکەن، وەک شبرێ لەیل و نەهار
عەجەمان دێنە عەزاداری، بە تەسلییە دەڵێن:
کەر سەکەت بوو بە سەقەر، باقییە سێ جاشە حیمار
سابیقەی خزمەتی بوو چاکە فەرامۆشی نەکەن
لە قەزای حاجەت، ئەگەر شام و سەحەر شەڵواردار
بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس عەلی

پەراوێز edit