شاعیر: ئەدیب کتێب: دیوانی ئەدیب سەرناو: غوڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار سەبارەت: بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس عەلی غوڕڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار چووە ناو دۆزەخییان، ڕووحی مو‌شەڕڕەف بوو بە نار چوون لە بۆ مەرسیەخوانی، فەلە، ئاخوند و جوهوود حَشَـرَهُ اللهُ مَعَ فِرْعَوْن و هامان جیوار ئاغە و هاوسێ دەڵێن: باشە ‌و شایانە کەوا گوو کەیە گۆڕی هەمیشە، بە شەو و ڕۆژ خەروار عیسەویی و مووسەویی و ڕەعیە ‌و ئەکڕاد و عەجەم هەموو تەلعینی دەکەن، وەک شبرێ لەیل و نەهار عەجەمان دێنە عەزاداری، بە تەسلییە دەڵێن: کەر سەکەت بوو بە سەقەر، باقییە سێ جاشە حیمار سابیقەی خزمەتی بوو چاکە فەرامۆشی نەکەن لە قەزای حاجەت، ئەگەر شام و سەحەر شەڵواردار ++++++++++++++++++++++