ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٨٧. ئەگەر تۆ باوکی خۆتت خۆش ئەوێ
ئەگەر تۆ باوکی خۆتت خۆش ئەوێ
جوێن مەدە، نەوەک جوێنی بەرکەوێ

کە ئێشی دەرزیت بێتەوە بەرچاو
سووژن بە خەڵکا ناکەی ناحساو

مردوو کە شەیتان یەخەی بەرداوە
هەرچی جنێوی پێدا بەدناوە!

نوێژ بە قەزا بوو دەگێڕرێتەوە
سوحبەتی یاران، چوو، دەبڕێتەوە

ئەوەی حەقناسە و بە حەق ڕازییە
چ ئیحتیاجی بە شا و قازییە

زرێی زانینت کە کردە بەرت
تاجی ئەدەبیش بنێرە سەرت

دڵ ئاوێنە بێ ‌ڕووناک ئەنوێنێ
ئاگاداری بە، ژەنگ هەڵنەهێنێ

لە ئاهـ و نزای مەزڵووم بترسە
ئاهی چەند ماڵی ڕووخاند، بپرسە

لەوە بترسە لە خوا ناترسێ!!
دەم مەنێرە دەم ئەبلە و ناکەسێ

بزانە گەوهەر چۆن بە بەرد ئەشکێ
مەرەکەبی ڕەش پێتا ئەلکێ

هەرچی بە ئاغا و بە پاشام فێرە
ئەوەندە خۆشە هەتاکوو ئێرە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٥٠٦.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit