ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٨. بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوه
بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوه
سەد بەرتیل قەرزێ نابژێرێتەوە

ئەگەر چەسپاندن بێتە سەر تکا
بڵێن تێکۆشان ئابڕووی تکا

کە من ئاغا بم تۆیش وەک من ئاغا
بەڕەشڕەمان کێ بێ بۆ ڕاخا

ئەڵێن: ئاو دێنن، خۆشی خۆشییە!
بۆ هاوین نەبێ ئاومان بۆ چییە؟

کێ معاش بۆ ناو ڕەت ئەکاتەوە
موفتیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە

بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە
هاتە کردەوە بایەخی نییە

هەموو وڵاتمان شکور ئاوایە
قەرەداخ ناوی زەردی ئاوایە
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٣٠.

پەراوێز edit