شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوه سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٣٠. بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوه سەد بەرتیل قەرزێ نابژێرێتەوە ئەگەر چەسپاندن بێتە سەر تکا بڵێن تێکۆشان ئابڕووی تکا کە من ئاغا بم تۆیش وەک من ئاغا بەڕەشڕەمان کێ بێ بۆ ڕاخا ئەڵێن: ئاو دێنن، خۆشی خۆشییە! بۆ هاوین نەبێ ئاومان بۆ چییە؟ کێ معاش بۆ ناو ڕەت ئەکاتەوە موفتیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە هاتە کردەوە بایەخی نییە هەموو وڵاتمان شکور ئاوایە قەرەداخ ناوی زەردی ئاوایە ++++++++++++++++++++++