هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە
چەند هەمە چیزەی ڕەنگ ڕەنگی تیایە
یەکێ هەر لە شوێن پارە عەوداڵە
لە مسکێن بووە بە زەردەواڵە
وەک هەنگ لەم و لەو هەنگوین ئەگرێ
کە پێیەوەدا کەچی خۆی ئەمرێ
کەم پارەدارم دیوە تێر بخوا
بۆی دێتە بەرهەم لە پڕ خۆی دەڕوا
پارەی میراتیش میقرۆبی شەڕە
برای میراتخۆر دەست بە خەنجەرە
وەرە بنوارە دەعوای مەحکەمە
زۆری میراتە، دەعوای تر کەمە
هەندێکی تریش کەوا بێپارەن
هیچ قەدریان نییە لەگەڵ ئاوارەن
هەر بەداخەوەن دەڵێن ئاخ پارە
دنیا بۆ پارە لەگەڵتا یارە
دەوڵەمەند پارەی بە کەس نەداوە
ئەم گشت عالەمەی ئەڕوا لە دواوە
هێندێ کەوتوونە دەریای سیاسەت
بە قینەبەری بوونە سیاسەت
قینیان لەوەیە ئەم داهییانە١
زادەیش نین سەریان لە ئاسمانە
کردەوەت باش بێ چاکی و بەڕێوجێی
کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی
هەندێ خوا بۆ شەڕ هێناونیە دنیا
وەزەندی خەڵکیان ئەوێ بە تەنیا
کەڕە جەلاد بوو دەیوت دەقچێنم
بە لینگەفرتێ نەشئەی خۆم دێنم
چەند هەمە چیزەی ڕەنگ ڕەنگی تیایە
یەکێ هەر لە شوێن پارە عەوداڵە
لە مسکێن بووە بە زەردەواڵە
وەک هەنگ لەم و لەو هەنگوین ئەگرێ
کە پێیەوەدا کەچی خۆی ئەمرێ
کەم پارەدارم دیوە تێر بخوا
بۆی دێتە بەرهەم لە پڕ خۆی دەڕوا
پارەی میراتیش میقرۆبی شەڕە
برای میراتخۆر دەست بە خەنجەرە
وەرە بنوارە دەعوای مەحکەمە
زۆری میراتە، دەعوای تر کەمە
هەندێکی تریش کەوا بێپارەن
هیچ قەدریان نییە لەگەڵ ئاوارەن
هەر بەداخەوەن دەڵێن ئاخ پارە
دنیا بۆ پارە لەگەڵتا یارە
دەوڵەمەند پارەی بە کەس نەداوە
ئەم گشت عالەمەی ئەڕوا لە دواوە
هێندێ کەوتوونە دەریای سیاسەت
بە قینەبەری بوونە سیاسەت
قینیان لەوەیە ئەم داهییانە١
زادەیش نین سەریان لە ئاسمانە
کردەوەت باش بێ چاکی و بەڕێوجێی
کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی
هەندێ خوا بۆ شەڕ هێناونیە دنیا
وەزەندی خەڵکیان ئەوێ بە تەنیا
کەڕە جەلاد بوو دەیوت دەقچێنم
بە لینگەفرتێ نەشئەی خۆم دێنم
١. داهی: ئارێشەن، بهبیر، بەچنگ، بەزەین، بیرتیژ، بیرەوەر، بەهۆش، تیژهۆش، زرک، زرنگ، زرینگ، زەینڕوون، زیت، زیتەڵ، زیخ، زیرەک، لەزیز، مەزبووت، مەژودار، وریا، وشیار، ویرا، هۆشمەند، هۆشیار، وشیار، هیردار. [فهرههنگی کاوه]