موقتەزای خولقە کێچ پیاو ئەگەزێ
ئەو دڵە دڵه کەوا نەلەرزێ
ئەگەر بمێنین کای تازە دەرچوو
کاتێک ئەزانی کە کێچیش گوم بوو
ئەگەر بە دادی ئیزەد بڕوا کەی
وا چاکە کارت حەواڵەی خوا کەی
خوا ڕەگی بەدکار لەبن دەردێنێ
تۆڵەی کارژۆلەی بێشاخ ئەسێنێ
هەندێ بە گاڵتە ئەڵێن بڕوانە
هەرچی مزگەوتە هەمووی وێرانە
ڕاست ئەکەن ماڵی خوا بەڕەڵڵایە
زۆر لێی ناپرسێ کە "حق اللە"یه
بەڵام بە دادە بۆ "حق الناس"ێ
قوڕگی بەد ئەگرێ هەتا ئەتاسێ
کە تۆ لەگەڵ خەڵک بە بوغز و کین بی
نابێ لە مەکری خودا ئەمین بی
سەرم لە کاری خودا سوڕماوە
بۆچ پیاوی چاکی خستتۆتە لاوە
دەوران دەورانە و ئێمە بێسەبرین
نابینین پێچکەی زۆر تابووت ئەگرین
پێستی حوشتری سالح ئەگوروین
کورتانی کەری جەجاڵ ئەدوروین
بایەزید فەرمووی وشکیان و تەڕیان
"کلی، غرقش کن ما هم درمیان"١
ئەو دڵە دڵه کەوا نەلەرزێ
ئەگەر بمێنین کای تازە دەرچوو
کاتێک ئەزانی کە کێچیش گوم بوو
ئەگەر بە دادی ئیزەد بڕوا کەی
وا چاکە کارت حەواڵەی خوا کەی
خوا ڕەگی بەدکار لەبن دەردێنێ
تۆڵەی کارژۆلەی بێشاخ ئەسێنێ
هەندێ بە گاڵتە ئەڵێن بڕوانە
هەرچی مزگەوتە هەمووی وێرانە
ڕاست ئەکەن ماڵی خوا بەڕەڵڵایە
زۆر لێی ناپرسێ کە "حق اللە"یه
بەڵام بە دادە بۆ "حق الناس"ێ
قوڕگی بەد ئەگرێ هەتا ئەتاسێ
کە تۆ لەگەڵ خەڵک بە بوغز و کین بی
نابێ لە مەکری خودا ئەمین بی
سەرم لە کاری خودا سوڕماوە
بۆچ پیاوی چاکی خستتۆتە لاوە
دەوران دەورانە و ئێمە بێسەبرین
نابینین پێچکەی زۆر تابووت ئەگرین
پێستی حوشتری سالح ئەگوروین
کورتانی کەری جەجاڵ ئەدوروین
بایەزید فەرمووی وشکیان و تەڕیان
"کلی، غرقش کن ما هم درمیان"١
١. واته؛ ههموویان نوقوم که، چش با ئێمهش له ناویانا بین.