پیاوی ناوەجاخ مەخەنە سەر کار
هاوڕێکانیشی دەکا بە بێ عار
ئەوەی تێکۆشێ و ئیش بکا بێ دەنگ
"دەماوەرێک" دێ و دەیکا بە پارسەنگ
ئەگەر پێم بڵێیت ئامشۆی کێ دەکەی؟
ئەڵێم یا خراپ یا بەجێ دەکەی
هەر چشتێ زۆر بێ هەرزان بیکڕە
عیلم تا زۆر بێ بەهای زۆرترە
ئهدهب تاجێکه له نووری یهزدان
بیکهره سهر و بچۆره ئاسمان
بێ ئەدەب ئاوی ئەدەبخانەی دێ
بەردی تێگرێ پڕیشکت بۆ دێ
"بە خۆوە نەدیو" دەم قاڵی دەوێ
لە سەرخۆش گەڕێ ئەو خۆی دەکەوێ
بۆ خۆهەڵکێشان زەعیم بوزورگن
هەندێکی تر هەن سپڵی لاورگن
شەوچەرە لەبەر "سپڵە" دامەنێ
کە خواردی و ڕۆیی پێت پێدەکەنێ
بەڵام تۆ بیدە با پێ نەزانن
لێیان ببوورە قوڕی زستانن
ئاخۆ گەردشی کورسی چی لێهات؟
هیوا بۆ قابسز ترس بۆ دەسەڵات
بێ "دۆ" بە هیوای شیری مەڕ ئەژی
کاتێکی زانی بەرخ مەڕی مژی
"بابی بابی"یە کایەی زەمانە
ئەم چەرخە کۆنە دەوران دەورانە
پەندی پێشینان هەر چەند پەسەندە
پەندی ئەم پەندە جائیزەی بەندە
هاوڕێکانیشی دەکا بە بێ عار
ئەوەی تێکۆشێ و ئیش بکا بێ دەنگ
"دەماوەرێک" دێ و دەیکا بە پارسەنگ
ئەگەر پێم بڵێیت ئامشۆی کێ دەکەی؟
ئەڵێم یا خراپ یا بەجێ دەکەی
هەر چشتێ زۆر بێ هەرزان بیکڕە
عیلم تا زۆر بێ بەهای زۆرترە
ئهدهب تاجێکه له نووری یهزدان
بیکهره سهر و بچۆره ئاسمان
بێ ئەدەب ئاوی ئەدەبخانەی دێ
بەردی تێگرێ پڕیشکت بۆ دێ
"بە خۆوە نەدیو" دەم قاڵی دەوێ
لە سەرخۆش گەڕێ ئەو خۆی دەکەوێ
بۆ خۆهەڵکێشان زەعیم بوزورگن
هەندێکی تر هەن سپڵی لاورگن
شەوچەرە لەبەر "سپڵە" دامەنێ
کە خواردی و ڕۆیی پێت پێدەکەنێ
بەڵام تۆ بیدە با پێ نەزانن
لێیان ببوورە قوڕی زستانن
ئاخۆ گەردشی کورسی چی لێهات؟
هیوا بۆ قابسز ترس بۆ دەسەڵات
بێ "دۆ" بە هیوای شیری مەڕ ئەژی
کاتێکی زانی بەرخ مەڕی مژی
"بابی بابی"یە کایەی زەمانە
ئەم چەرخە کۆنە دەوران دەورانە
پەندی پێشینان هەر چەند پەسەندە
پەندی ئەم پەندە جائیزەی بەندە