پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
به خەرج نەکردن، کۆدەبێتەوە
مەعاشی بەلاش، بێپیته و بێخێر
دەستی ماندووه له سەر زگی تێر
ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە
کەر به جۆ بمرێ ئەوسا شەهیده!
دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە
بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە
کەس و کار لەپیاو جوێ نابێتەوە
تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە
وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک
با ئیتر ئێمه دەست دەینە خەڕەک.
بێ کاسبییە ئەم شەڕ و حاڵە
دیارە تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە
وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ
راستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە
بەڵام خانەخوێ له هەردوو لایه
قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە
به خەرج نەکردن، کۆدەبێتەوە
مەعاشی بەلاش، بێپیته و بێخێر
دەستی ماندووه له سەر زگی تێر
ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە
کەر به جۆ بمرێ ئەوسا شەهیده!
دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە
بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە
کەس و کار لەپیاو جوێ نابێتەوە
تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە
وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک
با ئیتر ئێمه دەست دەینە خەڕەک.
بێ کاسبییە ئەم شەڕ و حاڵە
دیارە تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە
وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ
تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ
راستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە
بەڵام خانەخوێ له هەردوو لایه
قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە