ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
١. لەدووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
لەدووی سیاسەت خۆت مەخەرە بەند
ڕێوی قەواڵەی پێ بوو، پێستیان کەند

تخوون بە پیاوی سەرچەوت مە‌کەوە
بە دەست قەرز بدە و بە پێ دووی کەوە

دوو گوێ‌ و زبانێ دراوە بە تۆ
دوو ببیە و یەکێ بڵێ لەسەرخۆ

دوشمنی ناوخۆت ڕەگ دەردەکێشێ
دار پوازی لە خۆی نەبێ ناقڵیشێ

لەهەموو هەورێ باران نابارێ
ڕاز کەوتە زارێ، ڕاست کەوتە شارێ

ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆیتەوە
بەردی تێ مەخە تینوەبیتەوە

بە سوێندی درۆ خۆت مەخەرە داو
تاریکە‌شەوە گەڵاڵی لە ناو

ئەوی ئەیەوێ سەری نەیێشێ
بەقەد بەڕەی خۆی پێ ڕادەکێشێ

گەورە کە یەک بن میللـەت سەر دەخەن
دەڵێن دوو ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن

ئیشت بە دەست بێ هیوات لێ دەکەن
دار کە بەری گرت پەڵی پیا دەدەن
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٢٣.
شیاوی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مین په‌ندی پیره‌مێرده‌ که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی (ژیان)دا وه‌ختی خۆی بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئێمه‌ به‌رودوا په‌نده‌کان به‌ پێی ژماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی ژیان و ژین به‌ زنجیره‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست خوێنه‌رانی هێژا.

پەراوێز edit