ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
١٢. وەجاغ‌کۆێر ماڵی ئەبەشنەوە
وەجاغ‌کۆێر ماڵی ئەبەشنەوە
کەر تۆپێ ناڵی ئەکێشنەوە

لەم دنیایەدا کەس بێ‌غەم نییە
ئەگەر بێ غەم بێ بنیادەم نییە

کەوتووینە ڕۆژێ بوو بە وای نەفسی
زۆرکەس هەوڵی دا خودا نەینووسی

ئەڵێن تەور کلکی خۆی نابڕێتەوە
وای ئەبڕێتەوە کە نەبێتەوە

کورد بە عیبادەت دوعای مەقبوول کرد
لەیلەتولقەدری لە ژنا خەرج کرد

بەهار گیانداری پێ ئەژیێتەوە
ئەترسم ماریش ببووژێتەوە

بیستوومە وردە مەئموور دەرئەکرێ
بەڕە هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ

ئەی ئەو کەسانەی کە کەم وەرئەگرن
دەست بە کڵاوی خۆتانا بگرن

ئیتر لەگەڵ کەس نابمە دەستەخوشک
من و وێرانەی پیرێژن و مشک

وەک جاران بێستان بەرەڵڵا نییە
ئەم دووگە چەورە بێ بەڵا نییە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٣٥٩.
ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit