(مەلای مەزبوورە) چووبوە سەردارێ
لقێکی ئەبڕی بیکا بە بارێ
ئەیویست ئەو لقەی خۆی وا لەسەری
لە بندا بیبڕێ، عەقڵی وای بڕی
ڕێبوارێ پێی وت: مەلای سەر دارێ
ئەو لقە ببڕی ئەکەویە خوارێ
مەلا لێی نەبیست، سا ئەو بەڕێ بوو
ئەم لەگەڵ لقدا سەرەنگرێ بوو
کە کەوتە خوارێ وتی: ئەم پیاوە
لە غەیب ئەزانێ و 'وەلی' تەواوە
ڕای کرد، چوو پێی گوت: کەرامەت دارێ
تۆ کە زانیت من ئەکەومە خوارێ
ئەڵبەت ئەیشزانیت کە من کەی ئەمرم؟
توخوا پێم بڵێ لەبەرت مرم
وتی: عومری تۆ پێت بڵێم چەندە؟
بە سێ بای سکی ئەو کەرە بەندە!
منیش بەوانەی کە 'قوپون' ئەکڕن
ئەڵێم: لقی ژێر خۆتان ئەبڕن
میللەت دارێکە کە سێبەردارە
چۆن لقوپۆپی ئەشکێ ئەو دارە؟
دەستی داد زۆریان ئەخاتە خوارێ
کەچی عار نانێن بە کەوتن جارێ
وا چاکە بە داخ نیشانەیان کەن
کە عاریان نەنا، ڕەوانەیان کەن
لقێکی ئەبڕی بیکا بە بارێ
ئەیویست ئەو لقەی خۆی وا لەسەری
لە بندا بیبڕێ، عەقڵی وای بڕی
ڕێبوارێ پێی وت: مەلای سەر دارێ
ئەو لقە ببڕی ئەکەویە خوارێ
مەلا لێی نەبیست، سا ئەو بەڕێ بوو
ئەم لەگەڵ لقدا سەرەنگرێ بوو
کە کەوتە خوارێ وتی: ئەم پیاوە
لە غەیب ئەزانێ و 'وەلی' تەواوە
ڕای کرد، چوو پێی گوت: کەرامەت دارێ
تۆ کە زانیت من ئەکەومە خوارێ
ئەڵبەت ئەیشزانیت کە من کەی ئەمرم؟
توخوا پێم بڵێ لەبەرت مرم
وتی: عومری تۆ پێت بڵێم چەندە؟
بە سێ بای سکی ئەو کەرە بەندە!
منیش بەوانەی کە 'قوپون' ئەکڕن
ئەڵێم: لقی ژێر خۆتان ئەبڕن
میللەت دارێکە کە سێبەردارە
چۆن لقوپۆپی ئەشکێ ئەو دارە؟
دەستی داد زۆریان ئەخاتە خوارێ
کەچی عار نانێن بە کەوتن جارێ
وا چاکە بە داخ نیشانەیان کەن
کە عاریان نەنا، ڕەوانەیان کەن