گورگانە شەوێ، گورگانە شەوێ
بەرخە بچکۆلەکەم خەوی لێ بکەوێ
لوورەی تۆی ناوێ لای لایەی ئەوێ
ئەڵێ لە ماڵی ئێمە دوور کەوێ
بچۆرە ماڵی (ئهبوو یابوو)
حوشترەکەی بکە بە تێشوو
یابوەکەی بخەرە ناو چاڵی گوو
خۆی لێرە دەرکە زووبەزوو
پیاو خۆرە زلە، پیاو خۆرە زلە
کۆرپەکەم لەگەڵ دایکیا دەست لە ملە
مڕەی تۆی ناوێ، هۆگری بولبولە
هیچت بە لووتەوە نابێ لەم گەرد و خولە
دوورەوەکەوە تا نەیانداویتە بەر گوللە
ڕووبکەرە ماڵی (ئهبوجاسم)ەکان
یەکێکیان بکە به کوچکی گوێ ئاگردان
ئەوی تریان بخەرە شیوی کۆڵان
بەڵکو دەست بەردەن لە یەخەمان
کەمتیاری سم پان، کەمتیاری سم پان
ڕۆڵە شیرینەکەم نوستووە لە هەیوان
سپاردوومە بە پێغهمبهر و یەزدان
سپاردوومە بە ئایەتی قورئان
با حەچەی تۆ ببڕێت لە گوێمان
بچۆرە ماڵی کوللەخۆرەکان
زمانی بەدیان ببڕە بە ددان
چاوی ژنەکەی کوێر کە بە بێڵەکان
بەشکو بە جارێ ببنەوە لە کۆڵمان
بۆ خۆمان بێ گێچەڵ بین لە وڵاتی خۆمان١
بەرخە بچکۆلەکەم خەوی لێ بکەوێ
لوورەی تۆی ناوێ لای لایەی ئەوێ
ئەڵێ لە ماڵی ئێمە دوور کەوێ
بچۆرە ماڵی (ئهبوو یابوو)
حوشترەکەی بکە بە تێشوو
یابوەکەی بخەرە ناو چاڵی گوو
خۆی لێرە دەرکە زووبەزوو
پیاو خۆرە زلە، پیاو خۆرە زلە
کۆرپەکەم لەگەڵ دایکیا دەست لە ملە
مڕەی تۆی ناوێ، هۆگری بولبولە
هیچت بە لووتەوە نابێ لەم گەرد و خولە
دوورەوەکەوە تا نەیانداویتە بەر گوللە
ڕووبکەرە ماڵی (ئهبوجاسم)ەکان
یەکێکیان بکە به کوچکی گوێ ئاگردان
ئەوی تریان بخەرە شیوی کۆڵان
بەڵکو دەست بەردەن لە یەخەمان
کەمتیاری سم پان، کەمتیاری سم پان
ڕۆڵە شیرینەکەم نوستووە لە هەیوان
سپاردوومە بە پێغهمبهر و یەزدان
سپاردوومە بە ئایەتی قورئان
با حەچەی تۆ ببڕێت لە گوێمان
بچۆرە ماڵی کوللەخۆرەکان
زمانی بەدیان ببڕە بە ددان
چاوی ژنەکەی کوێر کە بە بێڵەکان
بەشکو بە جارێ ببنەوە لە کۆڵمان
بۆ خۆمان بێ گێچەڵ بین لە وڵاتی خۆمان١
١. شیعرهکانی ئهم لای لایه له باری کێش (وهزن)هوه وهک یهک نییه.