ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی ئایینی
١١. خوایە ئەم دڵەم هێزێکی بەرێ
خوایە ئەم دڵەم هێزێکی بەرێ
کە غەم لە ناو خۆی بکاتە دەرێ

من خۆم نازانم چ بۆ من چاکە
تۆ بە مەیلی خۆت دڵم ئاوا کە

پایەی تۆ ناسین ئەگەر دەرکەوێ
ئیتر کێ دنیا و دیناری دەوێ

من کە دێوانەی تۆ بم بە تەنیا
شەقێک هەڵئەدەم لە هەردوو دنیا

دڵم هەمیشە یادی تۆ ئەکا
گیان لە ڕێی تۆدا جست‌وجۆ ئەکا

بەهەشت مەدح ئەکەن بە ناو و داوێ
من لیقای خوام بێ بەهەشتم ناوێ

عاشق کە بە ڕاست دەستی لە گیان شت
پەکی سەیران و گەڕانی خۆی خست

دیارە کە یاری ئەو وەفایەی دی
کامی ویسالی بۆ دێنێتە دی

خوایە ئەیزانی کە من تۆم ئەوێ
مەعشووق چەرایەی بە تۆ ئەکەوێ

خوایە نامەوێ تاعەتم زۆر بێ
نەوەکا نەفسم بەوە مەغروور بێ

خۆم بە گوناهکار ئەدەمە قەڵەم
تۆ خۆت فەرمووتە حەز لە عەفوەکەم
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، لاپەڕە ٧٦و٧٧.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit