وادەی خێڵە و خوار ئێڵی جافانەن
دەمی گەرمەسێر دەشتی شیروانەن
لە براكانم كەسیان نیەن دیار
وەك جاران سوار بن بۆ ڕاو و شكار
هانا، برایان شوێن نادیارم ڕۆ
سێ پڵنگ هەیبەت، شێر شكارم ڕۆ
سێ شاهین، سێ باز، شیروانی ماوا
فه‌ڵه‌ک له زۆریان که‌وتبوه داوا
ئای سلێمان به‌گ، عه‌داله‌ت پیشه
له دێوی کێوی قاف بێ ئه‌ندێشه
ئه‌و شۆڕه سواره زینه‌تی زینه
ئه‌و حاته‌م هیممه‌ت، سه‌رحه‌د نشینه
چابوک سواری به‌ناو و دا‌و بوو
له شیروانهدا هات هاتی ڕاو بوو
ئێستا نادیار سه‌ر ڕووی بیساته
له دوای ئه‌و عه‌شره‌ت ڕووی له نه‌هاته
هێجگار فه‌تاح به‌گ ئه‌و ڕۆسته‌م ڕه‌نگه
ئه‌و پیلهتهنهی شێوه نه‌هه‌نگه
ئه‌و شاباز هیممه‌ت، ئه‌و هه‌ڵۆ قینه
ئه‌و شان و باهوو، ئه‌و سههمگینه
سه‌رتاپا بڵند وێنه‌ی فهرامورز
ئه‌هاته له‌رزه له نه‌عره‌ی ئه‌لبورز
ئه‌وی تیا نییه ده‌شتی شیروانه
بۆیه له لای من چۆڵ و وێرانه
ئاخ بۆ قادر به‌گ دۆستی مه‌وله‌وی
گه‌ردن که‌چی بوون شێری سه‌رزه‌وی
هه‌ر ئه‌و زانیویه شینی بۆ بکا
هه‌ر به‌یتێک جامێ فرمێسک له ته‌کا
خانمان خه‌ریک شین و هاواره
داخی فه‌تاح به‌گ له‌سه‌ر گشت باره
ئاخ لاڵ بم له کوێن شۆڕهسوارانیان
بێده‌نگ و ئاهه‌نگ گه‌لی یارانیان
بەو خوایەی فەلەک گەر برای ئەمرد
بە ناڵە دونیای هەراسان دەكرد
دەستی نەئەچوو به مەرگی جوانمان
وێران نەئەبوو جێی خان و مانمان
خۆیی كەسی نییە و جەرگی بێ ئێشە
مەرگی مەردانی كردووه به پیشە
دەمی گەرمەسێر دەشتی شیروانەن
لە براكانم كەسیان نیەن دیار
وەك جاران سوار بن بۆ ڕاو و شكار
هانا، برایان شوێن نادیارم ڕۆ
سێ پڵنگ هەیبەت، شێر شكارم ڕۆ
سێ شاهین، سێ باز، شیروانی ماوا
فه‌ڵه‌ک له زۆریان که‌وتبوه داوا
ئای سلێمان به‌گ، عه‌داله‌ت پیشه
له دێوی کێوی قاف بێ ئه‌ندێشه
ئه‌و شۆڕه سواره زینه‌تی زینه
ئه‌و حاته‌م هیممه‌ت، سه‌رحه‌د نشینه
چابوک سواری به‌ناو و دا‌و بوو
له شیروانهدا هات هاتی ڕاو بوو
ئێستا نادیار سه‌ر ڕووی بیساته
له دوای ئه‌و عه‌شره‌ت ڕووی له نه‌هاته
هێجگار فه‌تاح به‌گ ئه‌و ڕۆسته‌م ڕه‌نگه
ئه‌و پیلهتهنهی شێوه نه‌هه‌نگه
ئه‌و شاباز هیممه‌ت، ئه‌و هه‌ڵۆ قینه
ئه‌و شان و باهوو، ئه‌و سههمگینه
سه‌رتاپا بڵند وێنه‌ی فهرامورز
ئه‌هاته له‌رزه له نه‌عره‌ی ئه‌لبورز
ئه‌وی تیا نییه ده‌شتی شیروانه
بۆیه له لای من چۆڵ و وێرانه
ئاخ بۆ قادر به‌گ دۆستی مه‌وله‌وی
گه‌ردن که‌چی بوون شێری سه‌رزه‌وی
هه‌ر ئه‌و زانیویه شینی بۆ بکا
هه‌ر به‌یتێک جامێ فرمێسک له ته‌کا
خانمان خه‌ریک شین و هاواره
داخی فه‌تاح به‌گ له‌سه‌ر گشت باره
ئاخ لاڵ بم له کوێن شۆڕهسوارانیان
بێده‌نگ و ئاهه‌نگ گه‌لی یارانیان
بەو خوایەی فەلەک گەر برای ئەمرد
بە ناڵە دونیای هەراسان دەكرد
دەستی نەئەچوو به مەرگی جوانمان
وێران نەئەبوو جێی خان و مانمان
خۆیی كەسی نییە و جەرگی بێ ئێشە
مەرگی مەردانی كردووه به پیشە
شیعره‌که‌ی مه‌حموود پاشای جاف:
واده‌ی خێڵه و خوار ئێڵاخ بێزانهن
واده‌ی گه‌رمه‌سێر سه‌حرای شیروانهن
مەحمود پاشای جاف:
مەحمود پاشا كوڕی مەحەممەد پاشای كەیخەسرەو بەگی جاف سالی ١٨٤٦ ز هاتۆتە دونیاوە. هەر لە دوای مردنی باوكی كاروباری هۆزی جافی گردۆتە ئەستۆ و لە سەردەمی دا هۆزی جاف لە ئەوپەڕی بە هێزی و دەسەڵاتدا بووە بە سەلیقەی سەركردەیەكی دیار‌و هەڵكەوتوو بە هەماهەنگی سەرۆک تیرەكانی دیكەی جاف توانیویەتی كۆنفدراسیۆنیک بۆ هۆزی گەورەی جاف پێک بهێنێت هەر لەو سەردەمەشدا هەردوو دەسەڵاتی سەفەوی و عوسمانی بە گرنگیەوە بۆیان ڕوانیوە و بە شیوەی سەركردەیەكی لێزان مامەڵەیان لە گەڵ كردووە.
چەندین جار محمد پاشای باوكی كەوتۆتە ململانێی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەویەوە و كە پەنای بردوە بۆ دەوڵەتی سەفەوی ئیرانی ئەم لە دیوی دەسەڵاتی عوسمانی بەردەوامی بووە لە سەرپەرشتی جاف. لە فرسەتێكدا و لە كاتێكدا دەوڵەت فرۆشتنی موڵک لە دەوروبەری سەعدیە (قزرابات) ڕادەگەیەنێت یەكسەرو بێ دوودڵی بایی دەهەزاروپێنجسەد لیرەی ڕەشادی لە پارەی خۆیی موڵک دەكڕێت بەو كارەشی پانتاییەكی باش بۆ سنووری كوردنشین زیاد دەكات و دەیگەیەنێتە چیایی حەمرین و یەكسەر ئەم كارانە دەكات.
١- ڕەزامەندی والی خوراسان بەدەست دەهێنێت بۆ گواستنەوەی خێڵەكانی (زەرگۆش و چۆلەک) و لە دەوروبەری سەعدیە نیشتەجێیان دەكات (ئەو خێڵانە كوردن)
٢- ساڵی ١٨٩٣ لە سەر ڕوبەری ٢٢٠٠م مزگەوتێكی گەورە دروست دەكات لە سعدیە (قزراباد) هەتاكو ئەمرۆش ماوە.
٣- قەڵایەكی سەرنجڕاكێشی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی تازەدێی گەرمیان دروستكردووە هەتا ئەمڕۆ بە وێرانەیی ماوە (بە قەڵای پاشا ناسراوە)
٤- لە شاری خانەقینیش چەند مول و بونیاد و دووكانی وەقفی بە جێماوە.
خزمەتی زانست و رۆشنبیری:
بە هۆیی ئەوەی لەسەردەمی مناڵیەوە لە سەر دەستی باشترین زانا فێر كرابوو زۆر خولیای زانست و ڕۆشنبیری و ئەدەب و شیعر و دۆست و هاودەمی شاعیرانی سەردەمى خۆی بووە وەک مەولەو، شێخ ڕەزای تاڵەبانی و... ) و كەشكوڵێكی زیاتر لە ٥٠٠ لاپەڕە چاپكراوی لێ بەجێماوە ئەمەی لای سهرەوەش نموونەیەكی كورتی یەكێک لە هەڵبەستەكانێتی، كە شیوەنێكە بۆ برا شازادە كۆچكردووەكانی و پیره‌مێرد کردوویه به سۆرانی.