جوانی جەلایە بۆ زیندەگانی
های لە جریوەی تافی جەوانی
کاتێ شۆڕەکچ ئەچێتە کانی
گۆزەی مێشەرۆ وا لەسەر شانی
ملوانکە ئەخشێ لەناو مەمکانی
دڵ دێتە لەرزە بە هەڵتەکانی
لە خرنگەی بازن لەگەڵ شڵپی ئاو
کە ئەیپەخشێنێ ئەشوا دەم و چاو
تنۆکی ئاو و گزنگی هەتاو
بۆ پێشانی زیو ئەبێ بە زاخاو
دەوای لوقمانە بۆ جەرگی سووتاو
سەد لەعل و ئەڵماس بێ بە قوربانی
شەوی مانگەشەو چرپەی ناو کۆڵان
لە پەنا دیوار لێو لەسەر لێونان
بەو سەدایەوە لە یەکتر بڕان
بەو خەیاڵەوە خەوی شەو زڕان
بە ئاهـ و ناڵە تا دەمی بەیان
هیجرانی یار و دەنگی هیجرانی
لەسەر کاڕێزی شەریف بەهاران
سەیرانی نەورۆز تیپی نازداران
هەڵپەڕکێی بلوێر لەناو گوڵزاران
ئاوڕ و عیشوەی چاوبەخوماران
پیر ئەخاتەوە کەڵکەڵەی جاران
ئەیهێنێتە جۆش بۆ نیشتمانی
های لە جریوەی تافی جەوانی
کاتێ شۆڕەکچ ئەچێتە کانی
گۆزەی مێشەرۆ وا لەسەر شانی
ملوانکە ئەخشێ لەناو مەمکانی
دڵ دێتە لەرزە بە هەڵتەکانی
لە خرنگەی بازن لەگەڵ شڵپی ئاو
کە ئەیپەخشێنێ ئەشوا دەم و چاو
تنۆکی ئاو و گزنگی هەتاو
بۆ پێشانی زیو ئەبێ بە زاخاو
دەوای لوقمانە بۆ جەرگی سووتاو
سەد لەعل و ئەڵماس بێ بە قوربانی
شەوی مانگەشەو چرپەی ناو کۆڵان
لە پەنا دیوار لێو لەسەر لێونان
بەو سەدایەوە لە یەکتر بڕان
بەو خەیاڵەوە خەوی شەو زڕان
بە ئاهـ و ناڵە تا دەمی بەیان
هیجرانی یار و دەنگی هیجرانی
لەسەر کاڕێزی شەریف بەهاران
سەیرانی نەورۆز تیپی نازداران
هەڵپەڕکێی بلوێر لەناو گوڵزاران
ئاوڕ و عیشوەی چاوبەخوماران
پیر ئەخاتەوە کەڵکەڵەی جاران
ئەیهێنێتە جۆش بۆ نیشتمانی
دیوانی پیرەمێرد، پێداچوونەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ٢٠١و٢٠٢.
مامۆستا هاوار ئەم شیعرەی بە ناتەواوی و بە دەستێوەردانێکی زۆر ئاوا بڵاو کردۆتەوە:
ئای بۆ سەرمەستیئای بۆ سەرمەستی تافی جوانی
جوانی شەوقێکە بۆ زیندەگانی
چەند خۆشە نەشئەی عەشقی دێکانی
کە کچە کوردێک ئەچێت بۆ کانی
گۆزەی مێشەرۆ وا لەسەر شانی
ئاو دائەتەکێنێ بۆ سەر زوڵفانی
مێخەکبەند ئەخشێ لەناو مەمکانی
هەزار ئەلمۆدە بێ بە قوربانی