لە هێلانەی دڵ، لە هێلانەی دڵ
ئەگەر جێت تەنگ بێ لە هێلانەی دڵ
ئەو لەشە جوانەی نازکتر لە گوڵ
لە ئاهی گەرمی دڵەی پڕ سکڵ
تینی بگاتێ، دڵ ئەبێ خەجڵ
دڵیش بەبێ تۆ هەڵکردی موشکڵ
کەوابێ بارێ ئەی بەرگوزیدە
بگوێزەرەوە گلێنەی دیدە
برژانگەکانم ببێت بە پەرژین
رێی گوزەر نادا بە دیدەی بەدبین
بەهەر چوار دەورا لەئاوی دیدەم
جزیرەکەیت بۆ دێتە بەرهەم
لەوێ وەک پەری جزیرەی واق واق
چونکە تاقانەی دانیشە بەتاق