ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری وەسفی
٨. رۆژی تازە
رۆژی تازەی ساڵی تازەی ئێمە هات
رۆژهەڵات، رۆژی هەڵات سەرما هەڵات
بای بەهار هات خاکی زیندوو کردەوە
بۆیە نێرگز چاوی مەستی کردەوە
نەوجەوانی هات و پیری بردەوە
تیشکی رۆژ دەرکەوت تەمی لابردەوە
هەردە سەوزو مۆرە وێنەی بەرگی بووک
شایی دەنوێنێ چراخانی گڵووک
شەونمی ناو لانە بادەی بولبولە
بەو مەیە سەرخۆشە وا شەیدای گوڵە
چونکە خۆش ئاواتە هەم ئاواتەخواز
زۆر بەسۆزە ناڵەی وەک سۆز و ساز
هاتە جنبوش ئاوو سەوزە با و درەخت
دەوری کانی بوو بەگوڵزاری بەهەشت
ئەو بەهەشتە خۆشە جێی بەزمی جەمە
دەم بە دەم جێی یەکدگیری هەم دەمە
بورجی بەرخە رۆژ سەر ئەفرازی ئەکا
بەرخی ئێمەش بۆیە وا بازی ئەکا

پەراوێز edit