بەفری ڕوو سپی بەدەمە و بەهار
سەری دایەوە سەرمای پێ بوو هار
ئاوەدانی و چۆڵ، وەک پەموودانە
لە لۆکەی بەفرا، تێکڕا پەنهانە
دڵسارد و ڕووەش، بێ بەزەیییە
ڕووسپیهتیەکەی ناوی تورکییە١
وەک گەنمەشامی، برێشکەی سەر ساج
سپی هەڵگەڕا، هەژار بێ عیلاج
کلکەخاکەناز لە سەرما سووتا
گوێسوانەکانمان بە زوقم ڕووخا
گۆپکەی درەختی نازداری ترسان
پەلکی وەنەوشەی سیس کرد، چرووسان
ئەو چاوە جوانەی نێرگسی کوێر کرد
بەستەڵەک دەستی خانمەڵیی لێ برد٢
پیرێژنان ئەڵێن: بەفر ئارد بووە
قەدریان نەگرتوە، لە کیسیان چووە
چی دەبوو بەفر شەکر بووایە!
سەرمایە ئەبوو بۆ ئەم سەرمایە٣
هاتووە خۆی پیشان هەڵەکۆک ئەدا
جاڕی ڕیسوایی کۆکە کۆک ئەدا
سەری دایەوە سەرمای پێ بوو هار
ئاوەدانی و چۆڵ، وەک پەموودانە
لە لۆکەی بەفرا، تێکڕا پەنهانە
دڵسارد و ڕووەش، بێ بەزەیییە
ڕووسپیهتیەکەی ناوی تورکییە١
وەک گەنمەشامی، برێشکەی سەر ساج
سپی هەڵگەڕا، هەژار بێ عیلاج
کلکەخاکەناز لە سەرما سووتا
گوێسوانەکانمان بە زوقم ڕووخا
گۆپکەی درەختی نازداری ترسان
پەلکی وەنەوشەی سیس کرد، چرووسان
ئەو چاوە جوانەی نێرگسی کوێر کرد
بەستەڵەک دەستی خانمەڵیی لێ برد٢
پیرێژنان ئەڵێن: بەفر ئارد بووە
قەدریان نەگرتوە، لە کیسیان چووە
چی دەبوو بەفر شەکر بووایە!
سەرمایە ئەبوو بۆ ئەم سەرمایە٣
هاتووە خۆی پیشان هەڵەکۆک ئەدا
جاڕی ڕیسوایی کۆکە کۆک ئەدا
١. دەگونجێ روسپی بێ بە تورکی ژنی بەدکارە.
٢. خانمەڵی: جۆرە گوڵێکە لە سەرەتای بەهار دهڕوێ.
٣. سەرمایە: لە یەکەم نیوهدێڕا سامان و دەستمایەیە. لە نیوه دێڕی دووەمدا به مانای سارد و سەرمایه.
٢. خانمەڵی: جۆرە گوڵێکە لە سەرەتای بەهار دهڕوێ.
٣. سەرمایە: لە یەکەم نیوهدێڕا سامان و دەستمایەیە. لە نیوه دێڕی دووەمدا به مانای سارد و سەرمایه.