ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد شیعری نیشتمانی
٩. دووبارە هاوین
هاوینمان بۆ هات وەک کڵپەی تەنوور
تەپە دووکەڵی خستە شارەزوور
زوڵفی بەڕازەی شۆخی هەڵقرچان
نێرگزە جاڕی بەجارێ تەپان
چنووری چون نوور کەوتە ناو دوکەڵ
ملی وەنەوشە کەچ بوو بە ئاژەڵ
(لدوس)ی ناو بوو بەڕەزای پەست کرد
پەلی چنار و سەوڵی بەیدەستکرد
مانگەشەو جلوەو تریفەی کەم بوو
وێنەی دەماوەند گەردوون پڕ تەم بوو
خۆزگە ئەم گڕە تاوی عەشق ئەبوو
لە دڵی وەتەن پەرست بەر ئەبوو
ئەوسا ئەو جۆشە، دڵی ئەنەخشان
دڕکی تەماعی شەخسی ئەسووتان
هانام بەتۆیە خوای (ژیان) و (ژین)
لەم دەرفەتەدا شپرزە نەبین
جارێکەو ئەمجار کوڕگەل بێنە کار
کاڵای کوردستان بخەنە بازاڕ

پەراوێز edit