ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٧٥. ڕازی بوون
مەراقی وا لە دڵمایە هەتا قیامەت ئیتر بەسمە
لە حەشریا منم داعی ئەویش شاهید ئیتر بەسمە
کە خوێنڕژاوی ناحەقم لە دونیای ڕوون و بەربادا
بە بەرگی سووری خوێنینم شەهیدێکم ئیتر بەسمە
بەڕاستی پێت ئەڵێم ئەی یار بکە باوەڕ تو بی قورئان
لە باتی خوێنی خۆم والله غوباری پێت ئیتر بەسمە
بە زاتی یاری بێچون مەمکوژە توخوا بکە ڕەحمێ
ئەوەندە دێمە بەر ڤاپییەکەت لەوێ بم من ئیتر بەسمە
بە زۆری تێمەگە قوربان کە هار و شێت و شەیدا بووم
لەبەر ئەو دەرکەیی تۆدا ئەگەر بمرم، ئیتر بەسمە
لە قەبرا بم بە سەیوانا ئەگەر هاتوو ڕابوردی
لەپاش مردن ئەبم زیندوو ئەویش کەی تۆ ئیتر بەسمە
بە چاوپێکەوتنی ڕووی تۆ وەکوو شاهی سلێمانم
لەسەر تەختی ئەوم ساحێب نگینیشتم، ئیتر بەسمە
بە ئەحمەد تۆ بکە ڕەحمێ ئەلا ئەی شەمسی دەورانم
بە غەیری خواپەرستی تۆم، گزنگت بوم ئیتر بەسمە

پەراوێز edit