ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٦٣. ئەیلوولی خوێناوی
بە جارێ ماڵی وێرانم سلێمانی خرۆشاوە
بەسەر هیچ کەس نەیەت خوایە ئەوەی لەم شارە قەوماوە
بەیانی بوو شەشی ئەیلوول لەناکاو گوللەی وەک باران
ئەباری بۆ قڕی میللەت، ئەوەی پیرە و ئەوەی لاوە
بەدەم شەستیرەوە لاشە وەکوو زوربەی گەڵاڕێزان
لە ڕێدا عەینی ئەتوت بەردەبازی جۆگەلەی ئاوە
لەبەر دەرکی سەرا دیارە لە هەر لایەک تەماشا کەی
سەراسەر پڕ لە لاشەی مردووە شێلراوە کوژراوە
لە هەر کوچە و پەنایەکدا تەڕی و سوریت ببینیایە
ئەوە خوێن و سروشکی دایک و جوانان بوو کە ڕێژراوە
لە کام ماڵ گوێت ئەگرت هەر باوکەڕۆ بوو ڕۆڵەڕۆ و کاکە
لەکوێ سەیرت دەکرد هەر لاشەیە تێکەڵ بە خوێناوە
ئەوی دوێنێ جگەرگۆشە و عەزیزی باب و دایک بوو
ئەوا ئەمڕۆ لەژێر خاکا شەهیدە و چاوی لێک ناوە
دەمەو ئێوارە ئەتنواڕی بە وێنەی ڕێچکەمێروولە:
بە ڕیز تابووتی کوژراوان بەرەو سەیوان ملی ناوە
چە قینێکە چە زوڵمێکە؟ چە کوشتار و بڕینێکە؟
ئەبێ قەت بیر نەچێ هەرگیز هەتا کورد زیندووە و ماوە

پەراوێز edit