ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٣٣. تێهەڵکێش لەسەر غەزەڵێکی حافزی شیرازی
پەشیمان نیم لە گفتی خۆم لەگەڵ ئەم هەموو ئازارەم
مرا عهدیست با جانان که تا جان در بدن دارم
بە خەنجەر پارچە پارچەم کەن هەتا ماوم لە دنیادا
هواداران کویش را چو جان خویشتن دارم
چە باکمە دیدەکەم کوێر بێ یا دڵ بێتە خوێناو من:
فروغ چشم و نور دل از آن ماه ختن دارم
کە من شەیدای ئەو لێوەم دەبا هەر پێم بڵێن شێتە
چه فکر از خبث بدگویان میان انجمن دارم
لەسەر ڕووی زەمین تاکوو ئەگاتە میهر و ماه وەڵڵا
ندارد هیچ کس یاری چنین یاری که من دارم
لە سایەی سایەی ئەو سەروەی لە باخی سینەما سەوزە
فراغ از سرو بستانی و شمشاد چمن دارم
کە من ئەو شۆخە یارم بێ لە سەد دوژمن حەزەر ناکەم
چو اسم اعظمم باشد چه باک از اهرمن دارم
فەلەک دەستم بە داوێنت سەعاتێ بمدەرێ مۆڵەت
که من با لعل خاموشش نهانی صد سخن دارم
ئەگەر ئوردووی خەم و هیجران هجوومیش کەن لە لام هیچە
بحمد الله و المنه بتی لشکرشکن دارم
دەبا بادی سەبا لادا لەسەر ڕوو و زوڵف و کاکۆڵی
نه میل لاله و نسرین نه میل یاسمن دارم
دەسا بۆم تێکە ئەی ساقی لە پاش سەد تۆبە فنجانی
که من در ترک پیمانه دلی پیمان شکن دارم
لەسەر شانم وەلەو بارە هەزار جوڕم و گوناه ئەحمەد
چه غم دارم که در عالم قوام الدین حسن دارم

پەراوێز edit