ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
٣١. لەسەر گڵکۆی ش-خ
لە ئەوجی خۆشەویستی و شادی و ژێر سایەی مناڵانم
لە باخی پڕ گوڵی جوانی و لە ماڵی پڕ لە سامانم
لەسەر لوتکەی ژیانمدا لە ناوەختا ئەجەل وەک با
لەپڕ هات و بەبێ وەعدە قەڵای ئاواتی ڕوخانم
***
هێندە خۆشەویست بووی لەم دنیایەیا
دڵ ئارامگات بوو وێنەت بێ هەمتا
شایستەی کام گوڵ بۆنخۆش و جوانە؟
پەخشانی بێ بەسەر گڵکۆی تازەتا
***
ژیانم بردە سەر خوایە بە شادی بێ و ئەگەر غەمگین
بەڵام هەر ڕوو لە قاپیت بووم بە ئیمانێکی پۆڵایین
ئەوا ڕووم کردە دیوانت لە دوا قۆناغی دنیادا
هیوام هەر خۆتە بمبەخشە بە لوتفی خۆت ئەڵێم ئامین

پەراوێز edit