شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: لەسەر گڵکۆی ش-خ لە ئەوجی خۆشەویستی و شادی و ژێر سایەی مناڵانم لە باخی پڕ گوڵی جوانی و لە ماڵی پڕ لە سامانم لەسەر لوتکەی ژیانمدا لە ناوەختا ئەجەل وەک با لەپڕ هات و بەبێ وەعدە قەڵای ئاواتی ڕوخانم *** هێندە خۆشەویست بووی لەم دنیایەیا دڵ ئارامگات بوو وێنەت بێ هەمتا شایستەی کام گوڵ بۆنخۆش و جوانە؟ پەخشانی بێ بەسەر گڵکۆی تازەتا *** ژیانم بردە سەر خوایە بە شادی بێ و ئەگەر غەمگین بەڵام هەر ڕوو لە قاپیت بووم بە ئیمانێکی پۆڵایین ئەوا ڕووم کردە دیوانت لە دوا قۆناغی دنیادا هیوام هەر خۆتە بمبەخشە بە لوتفی خۆت ئەڵێم ئامین ++++++++++++++++++++++