ئەگەر چی شۆخ و شەنگێکە ئەگەر چی نەرم و نۆڵێکە
بەڵام عەییارە زۆرزانە حەرامزادە، چە زۆڵێکە
چە زۆرزانە چە شەیتانە وەکوو «دێزە بەکوڵێکە»
سەعاتی دەست و ئەحبابی یەکێکە و دەس بە قۆڵێکە
نییە مانەند و ئەمساڵی لە هیچ ئەنحا و چۆڵێکا
***
هەزارم دیوە.. نەمدیوە وەکوو تۆ هێندە زۆرزان بێ
لە کەرکووک و لە بەغداد و چە لە شاری سولەیمانی
هەموو موویەکی ئەگریجەی دەسی سەد گەنجی پیا هانی
کە دەرکەوت ڕافرێنراوە وەکوو ماڵێکی تاڵانی
معاذالله کە چی لای خۆی ئەمە سڕێکە پەنهانی