شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: هەجو ئەگەر چی شۆخ و شەنگێکە ئەگەر چی نەرم و نۆڵێکە بەڵام عەییارە زۆرزانە حەرامزادە، چە زۆڵێکە چە زۆرزانە چە شەیتانە وەکوو «دێزە بەکوڵێکە» سەعاتی دەست و ئەحبابی یەکێکە و دەس بە قۆڵێکە نییە مانەند و ئەمساڵی لە هیچ ئەنحا و چۆڵێکا *** هەزارم دیوە.. نەمدیوە وەکوو تۆ هێندە زۆرزان بێ لە کەرکووک و لە بەغداد و چە لە شاری سولەیمانی هەموو موویەکی ئەگریجەی دەسی سەد گەنجی پیا هانی کە دەرکەوت ڕافرێنراوە وەکوو ماڵێکی تاڵانی معاذالله کە چی لای خۆی ئەمە سڕێکە پەنهانی ++++++++++++++++++++++