ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
١٣. پەیکەر
بەمشت لەو ئاوەی نیوەی خوێناوە
تەرحی شەهیدی لە پێ شۆراوە
بە وردە ئێسکی باوک و باپیرمان
بە خاکی بێخوست ژێر پێی دوژمنان
لێی دروست دەکەم پەیکەرێکی جوان
لە بەرزترین لوتکەی چیاکان
هەتا هەتایە وێنەی خەبات بێ
جێی زیارەتگای ڕۆڵەی وڵات بێ

پەراوێز edit