شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: پەیکەر بەمشت لەو ئاوەی نیوەی خوێناوە تەرحی شەهیدی لە پێ شۆراوە بە وردە ئێسکی باوک و باپیرمان بە خاکی بێخوست ژێر پێی دوژمنان لێی دروست دەکەم پەیکەرێکی جوان لە بەرزترین لوتکەی چیاکان هەتا هەتایە وێنەی خەبات بێ جێی زیارەتگای ڕۆڵەی وڵات بێ ++++++++++++++++++++++