ئاڵەکۆک

موفتی پێنجوێنی add_a_photo
موفتی دیوانی موفتی پێنجوێنی
٨١. مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
مەکتەبەکەمان بیروونی شارە
هۆدە سارد و سڕ زۆپا بێدارە
لە نووکی قاچم تا سەر ئەتەزم
هەر وەکوو گونی هەللاج ئەلەرزم
کەی ئەمە حاڵە؟ کەی ئەمە ژینە؟
کەی ئەمە ڕەحمە؟ کەی ئەمە دینە؟
ئەگەر وەزیری گەورە لە بەغداد
ئەیزانی حاڵت ئەگەیشتە فریاد
بۆ ڕابیعەی کچی لە زمانی ئەوەوە

پەراوێز edit