شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم سەبارەت: بۆ ڕابیعەی کچی لە زمانی ئەوەوە مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم مەکتەبەکەمان بیروونی شارە هۆدە سارد و سڕ زۆپا بێدارە لە نووکی قاچم تا سەر ئەتەزم هەر وەکوو گونی هەللاج ئەلەرزم کەی ئەمە حاڵە؟ کەی ئەمە ژینە؟ کەی ئەمە ڕەحمە؟ کەی ئەمە دینە؟ ئەگەر وەزیری گەورە لە بەغداد ئەیزانی حاڵت ئەگەیشتە فریاد ++++++++++++++++++++++